37 ملیار دیناری پارهی جووتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان
بەرێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت کە زیاتر لە 37 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان، لە هەفتەی داهاتوو دەست دابەشکردنی دەکرێت.
نەوزاد شێخ کامیل بەرێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان رای گەیاند: “زیاتر لە 37 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان بۆ هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دەبێت، لە هەفتەی داهاتوو دەست دابەشکردنی دەکرێت.”
راشی گەیاند: “بۆ ساڵی 2015 و 2016 ناردنی پارەکە هیچ کێشەیەکی یاسایی و سیاسی و ئیداری نەماوە، دوای کۆتاییهاتنی ئەم 37 ملیارە، هی ساڵانی دیکەش دەگاتە هەرێمی کوردستان.”