پارتی گۆڕانکاری لە پەیڕەو و پڕۆگرامدا دەکات

پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی 14، گۆڕانکاری لە پەیڕەو و پڕۆگرام دەکات و چەند پێشنیارێکیش بۆ گۆڕانکاری لە ئۆرگانەکانی پارتی خراونەتەڕوو.

 

عەلی تەتەر، ئەندامی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان  رایگەیاند، ماوەی 12 ساڵە پارتی کۆنگرەی نەبەستووە، لەو ماوەیەدا گۆڕانکاری زۆر لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان روویانداوە، بۆیە پێویستە پارتی گۆڕانکاری لە زۆر شتدا بکات.

 

گوتیشی: “هەندێک لە بەندەکانی پەیڕەو و پڕۆگرامی پارتی دەگۆڕدرێن، ئەمەش بۆ ئەوەی باشتر خۆمان لەگەڵ ئەم قۆناغەدا بگونجێنین، ”

 

ئەو ئەندامەی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان کە بۆ کوردستان 24 قسەی کردووە زیاتر گوتی:” خۆم یەکێک بووم لەو حەفت ئەندامەی چەند ساڵێکە کارمان لەسەر گۆڕانکارییەکانی پەیڕە و پڕۆگرام کردووە، ئەو گۆڕانکاریانەی کراون بە راوێژ بووە لەگەڵ رێکخستنەکان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئەوەی پەیڕە و پڕۆگرام بگونجێت لەگەڵ پێداویستییەکانی ئەو قۆناغە”.

ئەمڕۆ 3/11/2022، کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک دەستیپێکرد، سەرۆک بارزانی بە سەرۆکی پارتی هەڵبژێردرایەوە و هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بە جێگرانی سەرۆک بارزانی هەڵبژێردرانەوە.

Back to top button