مه‌حموود محه‌مه‌د: له‌ كۆنگره‌دا هه‌نگاوه‌كانی داهاتوومان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌ گه‌ڵ پێشهاته‌كاندا دیاری ده‌كه‌ین

مه‌حموود محه‌مه‌د، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و باسی هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی پارتی كرد.

 

مه‌حموود محه‌مه‌د، لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە گوتی: “كۆنگره‌ یه‌كێكه‌ له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه‌ ده‌توانیت بڕیاری گه‌وره‌ بدات به‌ ئاڕاسته‌ی سیاسیی و په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی كه‌ چۆن هه‌نگاوبنێت؟ بۆیه‌ ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا پێویستی به‌ دیراسه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندێكی ورد هه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاستی رووداوه‌ و گۆڕانكارییه‌كاندا بێت.”

 

ئەو ئەمدامەی کۆنگرەی 14 ی پارتی سه‌باره‌ت به‌ دواكه‌وتنی كاتی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی 14ی پارتیش ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ” چه‌ند خاڵێك بوونه‌ هۆكاری دواكه‌وتنی كۆنگره‌، له‌وانه‌ش، ئێمه‌ له‌ ساڵی 2015 ده‌بوایه‌ كۆنگره‌ ببه‌ستین، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ نه‌مانتوانی كۆنگره‌ ببه‌ستین، دواتر بابه‌تی ریفراندۆم هاته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ كاتێكی زۆر و كارێكی زۆری ده‌ویست، دواتریش به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و لێكه‌وته‌كانی یه‌كێكی تر بووه‌ له‌ هۆكاره‌كانی دواخستنی كۆنگره‌، هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناش دیسان رێگرییه‌كی تر بوو.”

 

سه‌باره‌ت به‌ شێوازی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، محه‌موود محه‌مه‌د گوتی: “مه‌كته‌بی سیاسی به‌شێكه‌ له‌ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی یان ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له‌ناو خۆیاندا هه‌ڵده‌بژێردرێن.”

Back to top button