محه‌مه‌د حه‌لبووسی پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

 

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد به‌ بۆنه‌ی به‌ستی كۆنگره‌ی 14 له‌ شاری دهۆك و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان.

 

محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ له‌ په‌یامه‌كه‌دا پیرۆبایی له‌ سه‌رۆكی بارزانی كردووه‌ به‌ بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی 14 و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان.

 

حه‌لبووسی هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی كردووه‌ به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنیان وه‌ك جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتییه‌وه‌.

 

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ شاری دهۆك، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كرد، له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی كۆنگره‌شدا سه‌رۆك بارزانی به‌ سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌، هاوكات هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی به‌ جێگرانی سه‌رۆك هه‌ڵبژێردران.

Back to top button