باكوری كوردستان ئامەدە نیە ئاڵای پەكەكە و ئۆجەڵان لە بۆنەی نەورۆز بەرز بكەنەوە
خواكوڕك
لە نەورۆزی ئەمساڵدا بۆنەی ئامەد، كە بەگەورەترین بۆنەی نەورۆز ناسراوە لەكوردستان، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵەكانی تر بەرێوە چوو، هەم رێگری دەوڵەتی توركیا هەم بوونی سیاسەتەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە ) لە ماوەی رابردوو، كە بوە هۆكاری دەربەدەری خەڵكی باكوری كوردستان، بوە هۆكاری جیاوازی ساڵانی تر لە بەشداری خەڵك لەو بۆنەیە”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكورك كەوتووە رێكخستنەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ئامەدی باكوری كوردستان، وەك هەموو ساڵێك بەدەیان وێنە و ئاڵای پەكەكەیان هێنابوو بۆ دابەشكردن لەسەر خەڵك بەڵام خەڵكی باكوری كوردستان ئامەدە نەبوو، ئاڵا و دروشمەكانی پەكەكە لەنەورۆزی ئەمساڵی ئامەد بەكار بهێنن”.
ئەگەرچی ئەمساڵ جیاوازی یەكجار زۆر هەیە لەئامادە بوونی خەڵك لەنەورۆزی ئەمساڵ دا، بەڵام جگە لەوەش خەڵكی باكوری كوردستان ئامەدە نین دروشمی پەكەكە و رەمزەكانی ئەو پارتە هەڵگرن و بلێنەوە، چاودێرانیش پێیان وایە پەكەكە و دەوڵەتی توركیا خەڵكی باكوری كوردستانی ناچار كردووە بەدوای بەدیلێكی تری سیاسی و نوێنەرایەتی كردنی دا بگەرێن، بۆیە بەئاشكرا هەست بە پشت تێكردنی خەڵك لەباكوری كوردستان دەبینرێت لە پەكەكە”.