ئه‌حمه‌د كانی: دوای كۆنگره‌ پارتی قۆناغی گه‌وره‌تر ده‌نێت و به‌رنامه‌ی گرنگتری ده‌بێت

ێ

ئه‌ندامێكی گۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له‌ قۆناغه‌كانی داهاتووی پارتی ده‌كات و دەڵێ به‌رنامه‌ و كاری پارتی بۆ داهاتوو گه‌وره‌تر و به‌هێزتر ده‌بێت.

ئه‌حمه‌د كانی، ئەندامی کۆنگرەی 14ی پارتی رایگەیاند: ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌ كۆنگره‌ ئه‌نجام درا وێنه‌یه‌كی روون و جوانی پارتی بوو بۆ هه‌موو لایه‌ك كه‌ یه‌كگرتوو و یه‌كده‌ستی له‌نێو پارتی وێنه‌ی نییه‌، سه‌رۆك بارزانی جارێكی دیكه‌ به‌ تێكڕای داواكاریی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ به‌ سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردایه‌وه‌ و سەرۆک بارزانییش داوای کرد نێچیرڤان بارزان وەک جێگری سەرۆکی پەسەند بکرێ و دواتر نێچیرڤان بارزانی، مه‌سروور بارزانیی وه‌ك جێگری دووەمی سه‌رۆكی پێشنیار کرد و هەردوو داوا لەلایەن ئەندامانی کۆنگرە پەسەند کران، ئه‌مه‌ش په‌یامێك بوو بۆ لایه‌نگران و ئه‌ندامانی پارتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پارتی حزبی خه‌ڵكە و به‌ یه‌ك مه‌رجه‌ع و به‌یه‌ك ده‌نگ هه‌نگاوی گرنگ ده‌نێت.

گوتیشی: پارتی له‌ چوارچێوه‌ی چه‌تری سه‌رۆك ده‌بێت، سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌م قۆناغه‌ زامنی به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لی كوردستانه‌ و له‌ كۆنگره‌ باس له‌ په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا كرا و گرنگیی پێگه‌ی پارتی له‌ چوارچێوه‌ی گۆرانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ خرایه‌ روو.

 

Back to top button