رێژەی ئافرەتان لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی زیاد دەکرێت

لە کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان، رێژەی ئافرەتان بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی زیاتر لە %15 دەبێت.

ڤیان سەبری، ئەندامی کۆنگرەی پارتی و کاندید بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی رایگەیاند، لە کۆنگرەی 14ی پارتی رێژەی ئافرەتان بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە %15 زیاتر دەبێت.

گوتیشی: ئێمە وەکو ئافرەتان بەردەوام چاومان لە زیاترە، بەڵام بەراورد بە کۆنگرەی 13 ئەم جارە رێژەکە زیاد کراوە و نابێت بەشداری ئافرەتان لە %15 کەمتر بێت، کە ئەوە گۆڕانکارییەکی زۆر باشە.

ڤیان سەبری، دەشڵێت: بەشداری ئافرەتان لە کۆنگرەی 14ی پارتی %25ـە و رۆڵی ئافرەتان لەناو دامودەزگا حکومیی و حزبییەکان رۆڵێکی کارایە.

Back to top button