نوێترین ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌ی 14ی پارتی ده‌نگیان له‌سه‌ر درا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/10/frame-website-1-42.jpg)
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك، ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند بڕیارێكی نوێ له په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتی درا.
ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌نگیان له‌سه‌ر درا بریتی بوون له:-
1- هەر ناوچه و هه‌ر لقێكی پارتی ده‌بێ دوو ساڵ جارێك كۆنفراسی ناوخۆی ئه‌نجام بدات.
2-كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی ده‌بێت 5 ساڵ جارێك كۆنفرانس ئه‌نجام بدات
3- هه‌ر لقێكی پارتی ده‌بێت 6 كارگێڕییان هه‌بێت
4- هه‌ر بنكه‌یه‌كی حزب ده‌بێت له 10 ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێت
5-هه‌ر ناوچه‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان له چوار مه‌كته‌ب پێك دێت.
6- كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی (ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی) له 51 ئه‌ندام پێكدێت له‌گه‌ڵ 9 ئه‌ندامی یه‌ده‌گ