ئینستاگرام وەک سناپ چاتی لئ دیت

 

چوارشەممەی ڕابردوو ،تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەنستاگرام نوێترین گۆڕانکاریی لە لاپەڕەی فەرمی ئەنستاگرام بۆ بەکارهێنەرانی ئاشکرا کرد و، و ڕایگەیاند” مەترسن لەوەی پۆستی زۆر بەسەر یەکەوە بکەن”.

لەمەوداوا بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەنستاگرام دەتوانن وێنە و ڤیدیۆکانیان بەشێوەی ستۆری لە ئەکاونتەکانیان لە ئەنستاگرام بڵاوبکەنەوە هەر وەک بەکارهێنەرانی سناپ چات .

 

ئەمەش ئەو ڕێنماییانەن کە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەنستاگرام بە بەکارهێنەرانی دەدات : – لەماوەی 24 کاتژمێردا نامێنێت . – دەتوانیت ئەو هاوڕێیانەت هەڵبژێریت کە دەتەوێت بیبینن . – دەتوانیت بە تێکست یاخود وێنەکێشان رای خۆت لەپاڵی دەرببڕی. – بۆ بینینی ستۆری کەسێک بە ئاسانترین شێوە ئەوا کلیک لەسەر وێنەی سەر پرۆفایلی ئەنستاگرامەکەی بکە . – لەماوەی چەند هەفتەیەکدا گۆرانکارێکە بەردەست دەبێت .

Back to top button