ناوی كاندیده‌كان بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی راگه‌یه‌نرا

 

ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان كرایه‌وه‌ و بڕیاره‌ پرۆسه‌كه‌ چه‌ند كاتژمێرێك بخایه‌نێت.

 

عومه‌ر به‌كر جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری و بەڕێوەبردنی کۆنگرەی 14ی پارتی، بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بەشدار لە کۆنگرەی 14 ی پارتی ڕاگەیاند، ئێستا مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی بارزانیی نه‌مر كۆتایی هات، پرۆگرامی دوای ئه‌وه‌ ده‌رگای خۆپاڵاوتن كراوه‌ته‌وه‌ بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، ناوی كاندیده‌كان بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی راگه‌یه‌نراوه‌، كاتێكیش دیاری ده‌كرێت بۆ ده‌ستپێكی هه‌ڵبژاردنه‌كان.

 

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری و بەڕێوەبردنی کۆنگرەی 14ی پارتی گوتیشی، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به ‌سیستمی ئه‌لیكترۆنی و كاغه‌زیش ده‌بێت و پرۆسه‌كه‌ش چه‌ند كاتژمێرێك ده‌خایه‌نێت.

 

سەبارەت بە کاتی تەواوبوونی کاتی کۆنگرەش، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری و بەڕێوەبردنی کۆنگرەی 14ی پارتی گوتی: “بەپێی ئەو بەرنامەیەی دامانناوە، دەبێ ئەمڕۆ کۆتایی بە کاری کۆنگرە بهێنین، بابەتەکانی دیکەی وەک ئاهەنگی کۆتایی کۆنگرەش تایبەت نییە بە هۆڵەکانی کۆنگرەوە”.

Back to top button