ژمارەیەک ئەندام ڕاستەوخۆ بوونە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی

 

لە دووەم ڕۆژی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیار درا ژمارەیەک ئەندام ڕاستەوخۆ ببنە ئەندام لە کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان.

کە لە کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پێشنیازی سەرۆک بارزانی و بە ڕەزامەندی تێکڕای ئەندامانی کۆنگرە، بڕیار درا ژمارەیەک ئەندام ڕاستەوخۆ ببن بە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی.

 

فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد، ڕێبوار یەڵدا، کەمال کەرکووکی، زەعیم عەلی، عەبدولموهەیمەن بارزانی، فوئاد حوسێن، و عارف تەیفوور ڕاستەوخۆ بوونە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی.

 

پاش کەمێکی دیکە پڕۆسەی دەنگدان بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەستپێدەکات و 51 ئەندام هەڵدەبژێردرێن.

Back to top button