كەناڵێكی عەرەبی چەند قسەیەكی ترەمپ لەكۆبوونەوەی لەگەڵ عەبادی ئاشكرا دەكات

خواكوڕك
لەمیانەی دیداری نێوان ترەمپ و عەبادی لە واشنتن،وێڕای تەئکید کردنەوەی دوو لایەنە بۆ بەردەوامی هاوکاریەکان تا لەناو بردنی داعش لە عێراق، عەبادی ستایشی هێزە ئەمریکیەکانی کرد کە هاوکاری سوپای عێراقی بوون بۆ ڕاوەدونانی داعش”.
تڕەمپ لە بەشێکی وتەکانیدا نیگەرانی خۆی لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەربڕی و گوتی خۆزگە لە عێراق هێزەکانمان نەدەکشاندەوە چونکە ئەوە دەرفەتی دا بە داعش بۆ ئەوەی گەشە بکات، هاوکات ئاماژەی بە بوونی پلانێک کرد وەک بەدیلی ئەوکارەو گوتی پلانمان هەیەو ئەو گرفتانەی دێنە ڕێمان چارەسەریان دەکەین.
لەو سەردانەیدا بۆ ئەمریکا چەندین جار عەبادی لە دانیشتنەکانیدا داوای هاوکاری زیاتری لە ئەمریکا کردووە بۆ جەنگ دژی داعش”.