دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەستی پێ كرد

کەمێک پێش ئێستا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیپێکرد.

بەگوێرەی زانیاریەکانی دەزگایی میدیایی (خواکوڕک)، کەێک پێش ئێستا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەستیپێکردووە و هەوڵدەدرێت ئەمڕۆ کارەکانی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان تەواوبێت.

هەرچەندە بڕیار بوو پرۆسەی دەنگدانەكە بە شێوەی ئەلیكترۆنی و شەوی رابردوو بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی بوونی كێشەی تەكنیكی لەو ئامێرانەی كە دەنگدانەكەیان لەسەر بەڕێوە دەچوو، پرۆسەكە گۆڕانكاری تێدا كرا و بۆ ئەمڕۆ شەممە 5ی 11ی 2022 دواخرا.

 

Back to top button