مەسعود حەیدەر لەبارەی دوورخستنەوەی لە كۆنگرەی پارتی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
براو هەڤاڵتان مەسعود حەیدەر نە کشاوەتەوە نە دووریش خراوەتەوە
لە دوێنێوە ھەندێک میدیای فەرمی لایەنێکی داخ لە دڵ دیعایەی ئەوە بڵاو دەکەنەوە کەوا بەندە کشاومەتەوە لە کاندید بوون یان دوورخراومەتەوە لەلایەن جەنابی سەرۆک بارزانی.
بۆ رای گشتی و خوشک و برایانم ھەڤاڵانای بەڕێزم ئەندامانی کۆنگرەی ١٤ پارتیمان رایدەگەیەنم، کەوا براو ھەڤاڵتان مسعود حيدر نەکشاوەتەوە و نە دوورخراوەتەوە،
گەشبینـم بە پشتیوانی و ھاریکاری و متمانەی خوشک و براکانم ئەندامانی کۆنگرەی ١٤ پارتیمان ،
متمانەی سەرۆک مسعود بارزانی بە بەندە لە ساڵی ٢٠١٨ ەو مەدالیای شەرەفە، وە کاندید بوونم بۆ سەرکردایەتی پارتیمان شانازیەکی گەورەیە.
داواکارم لە ھەڤاڵە بەڕێزەکانم ئەندامانی کۆنگرە متمانەکەیان بە برای خۆیان مسعود حيدر لە ئاستی متمانەی سەرۆک و مەرجەع جەنانی سەرۆک بارزانی بێت.
مسعود حيدر
راوێژکاری سەرۆک بارزانی
٢٠٢٢/١١/٥