محه‌ممه‌د خورشید باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك ده‌كات
پارتی دەگەڕێتەوە کەرکوک
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتن نێوان لایه‌نه‌پێكهینه‌ره‌كانی حكومه‌تی نوێی عێراق و كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی سوودانی، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا، ده‌بێت سه‌رجه‌م باره‌گا داگیركراوه‌كانی كه‌ركووك چۆڵبكرێن و پارتیش بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه.
محه‌ممه‌د خورشید، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی لە مبارەوە لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك په‌یوه‌سته به جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان لایه‌نه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق واژووكراوه.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات ، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان، ئه‌و خاڵه له كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی سوودانیشدا چه‌سپێندرا و له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ندكرا، كه ده‌بێت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا سه‌رجه‌م باره‌گا و باڵه‌خانه داگیركراوه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك چۆڵبكرێت و دۆخی ئه‌و ناوچانه له‌رووی كارگێری و ئه‌منییه‌وه ئاساییبكرێته‌وه.
لە بەشێکیتر لە قسەکانیدا محه‌ممه‌د خورشید جه‌ختی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ شاری كه‌ركووك كرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌زموونی ئه‌وه‌یان كردووه كه لایه‌نه عێراقییه‌كان، دوای پێكهێنانی حكومه‌ت پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان نابن، به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان ده‌ده‌ن كه حكومه‌تی عێراق پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنه‌بن كه واژوویانكردووه و رێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه.
محه‌ممه‌د خورشید كه پێش كۆنگره‌ی 14ی پارتی، به‌رپرسی لقی كه‌ركووكی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پارتی ئێستا له كه‌ركووك زۆر له رابردوو به‌هێزتره و جیاوازی ده‌نگه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ته‌نها 20 هه‌زار ده‌نگه و له چه‌ند بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش، كاندیدی پارتی خاوه‌نی ده‌نگی یه‌كه‌م بووه.
سه‌باره‌ت به نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركووك له كۆنگره‌ی 14ی پارتی، محه‌ممه‌د خورشید ئاشكرایكرد، به‌هۆی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی له ناوچه‌كانی سنووری رێكخستنی ئه‌واندا هه‌یه، نه‌یانتوانیوه رێژه‌ی پێویستی خۆیان له ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی پڕبكه‌نه‌وه، بۆیه له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی داوا له هه‌موو ئه‌ندامانی كۆنگره كراوه ره‌چاوی جوگرافیای ناوچه‌كان بكه‌ن له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی.