ئەمڕۆ مووچەی چەند دامودەزگایەك دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی سێشەممە 31-10-2022 خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی راگەیاند.

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ یەكشەممە 6-11-2022 مووچەی وەزارەتەكانی دارایی و ئابووری، ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتیی دامودەزگا نەوتییەكان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە دابەشدەكرێت.

هەر بەگوێرەی خشتەكە لە ڕۆژانی 22-23 ی 11 ی 2022 بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دێت.

Back to top button