ناوی كاندیده ده‌رچووه‌كان بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بڵاو كرایه‌وه
جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی كاندیدانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، له كۆتایی نزیك بووه‌ته‌وه، “خواکوڕك” ناوی ئه‌وانه‌ی به‌پێی ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی ده‌رچوون بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مە ٦ی ١١ی ٢٠٢٢، له دوێنێ شه‌وه‌وه ده‌ست به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی كاندیدانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌ی 14ی ئه‌و حزبه كراوه. به‌پێی ده‌نگه جیاكراوه‌كان كه ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن، ئه‌و ناوانه له پێشه‌وه‌ن:
سـیـداد بـارزانـی
رێـبـهر ئـه‌حـمـه‌د
ئـامـیـنـه زكـری
ئـاراس حـسـۆ
ئـاری نـانـهكـهلـی
ئـومـێـد خـۆشـنـاو
ئـیـسـماعـیـل حـاچـك
ئـهشـواق جـاف
بـهھـرام عـهریـف
پـشـتـیـوان سـادق
حـهمـیـد عـه‌لـی
دلـَشـاد شـهھـاب
زاگـرۆس شـهھـیـد فـهتـاح
سـهربـهسـت لـه‌زگـیـن
سـیـروان بـارزانـی
عـه‌لـی تـهتـهر
عـه‌لـی حوسـێن
عـه‌لـی عـهونـی
گـوھـدار شـێـخـو
لـیـزا فهلـهكـهدیـن
مـوحـسـین كـهمـال گـه‌ردی
ھـێـمـن ھـهورامـی
ھـیـوا گـهیـلانـی
نـهجـات عـه‌لـی
نـووری شـنـگـالی
نـه‌وزاد ھـادی
رۆژی پێنجشه‌ممە ٣ی ١١ی ٢٠٢٢، پارتی دیموكراتی كوردستان، له دهۆك كۆنگره‌ی 14 خۆی به‌ست، له رۆژی یه‌كه‌مدا سه‌رۆك بارزانی به‌سه‌رۆكی حزب هاته هه‌ڵبژاردن و نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی به جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌م هاتنه هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها ناوی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گۆڕا بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی. ماوه‌ی چوار رۆژه كۆنگره‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژی كاره‌كانی كۆنگره بووه.