سەرۆك بارزانی لە كاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ گوتارێك پێشكەش دەكات
سەرۆك بارزانی لە كاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ گوتارێك پێشكەش دەكات و دواتریش ئەنجامی دەنگەكانی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان رادەگەیەنرێت.
ئەمڕۆ 6-11-2022 پڕۆسەی جیاكردنەوەو هەژماركردنی ناوی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات.
لە 14هەمین كۆنگرەی پارتیدا، ناوی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گۆڕدرا بۆ كۆمیتەی ناوەندی و بەپێی پەیڕەوی پەسەندكراو كۆمیتەی ناوەندی لە 51 ئەندام لەگەڵ نۆ ئەندامی یەدەگ پێك دێت.
رۆژی پێنجشه‌ممە سێ تشرینی دووه‌م، پارتی دیموكراتی كوردستان، له دهۆك كۆنگره‌ی 14 خۆی به‌ست، له رۆژی یه‌كه‌مدا سه‌رۆك بارزانی به‌سه‌رۆكی حزب هاته هه‌ڵبژاردن و نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی به جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌م هاتنه هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها ناوی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گۆڕا بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی. ماوه‌ی چوار رۆژه كۆنگره‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژی كاره‌كانی كۆنگره بووه.