بزانە چ داوایەك لە ترەمپ دەكرێت بۆ لەناو بردنی ئێران
خواكوڕك
سەرۆکی ڕێکخراوی (یەکگرتوان دژی ئێرانی خاوەن چەکی ئەتۆمی) لە دیدارێکدا داوا لە ترەمپ دەکات ڕێگری لە تیرۆری ئێرانی بکات لە ناوچەکەو بێدەنگ نەبێت لە پێشێلکاریەکانی ئەو وڵاتە.
دیڤید ئیبسن سەرۆکی ڕێکخراوەکە دەڵێت دەبێت ئەمریکا دڵنیایی بداتە هاوپەیمانەکانی لە ڕوی سەربازی و ئەمنی و دیبلۆماسیەوە بەرامبەر بە مەترسیە گەورەکانی ئێران.
ئیبسن کە پێشتر نوێنەری ئەمریکا بووە لە نەتەوە یەکگرتوەکان و ئێستا سەرۆکی ڕێکخراوی unai داوا لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا دەکات فشاری زیاتر بخەنە سەر ئێران چونکە ئەو وڵاتە ڕەچاوی مافەکانی مرۆڤ ناکات و هاوکات ڕێز لەسەروەری وڵاتانی تر ناگرێت و بۆتە پاڵپشتی سەرەکی گروپە تیرۆریستیەکان.