محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود بۆ سه‌رۆك بارزانی: سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ت ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ یه‌كخستنی نێو ماڵی كورد

بەبۆنه‌ی كۆتایی هاتنی كۆنگره‌ی 14ی پارتی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك بارزانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان، محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود سكرتێری پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی کرد.
له په‌یامه‌كه‌یدا محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، “ھه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان زه‌روره‌تێكی مێژوویی قۆناغه‌كه‌یه بۆ پارتی دیموكرات به تایبه‌تی و خه‌ڵكی كوردستان به گشتی، سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی ئێوه، ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ یه‌كخستنی نێو ماڵی كورد و به‌ھێزكردنی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و یه‌كده‌نگی كورد له عێراق، ناوچه‌كه و دنیا.
لەپەیامەکەی سكرتێری پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەشڵێت، مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان و قوربانیدانی گه‌واھیده‌ر و سه‌لمێنه‌ری ھه‌وڵه‌كانه بۆ به به‌نجام گه‌یاندنی خه‌باتی ڕه‌وای میله‌ته‌كه‌مان و به‌ده‌ستھێنانی سه‌ربه‌خۆیی كه خه‌ونی خه‌ڵكی كوردستانه.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، هەروەها نووسیوویه‌تی: ” مایه‌ی شانازییه به ھه‌وڵ و ھیمه‌تی ئێوه و دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی كوردستان، گه‌لی كورد له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بووه خاوه‌نی ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی وه‌ك ڕیفراندۆم كه جێگای سه‌ربه‌رزی ھه‌مولایه‌كه”.
له كۆتایشدا دووپاتی له یه‌كڕیزی هێزه سیاسیه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، ئه‌وه‌یش هیمه‌تی به‌ڕێزتانی ده‌وێت.