محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، برووسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی كردووه، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی
سڵاو و ڕێز…
به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان به جێگری سه‌رۆك، پیرۆزبایی گه‌رمتان لێده‌كه‌م.
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان ، هه‌نگاوێكی گرنگی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه بۆ ئه‌و بارودۆخه ئالۆزه‌ی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه.
پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم، یه‌كخستنی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان، چه‌سپاندنی مافه ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان، گه‌راندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی هه‌موولایه‌كه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به ئومێده‌وه ده‌ڕوانینه به‌رنامه و سیاسه‌ته‌كانتان.
جارێكی دیكه‌ش پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود
6/11/2022
گوڵه‌خانه