دواین زانیاری لەبارەی پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان یوسف محەمەد و ئومێد خۆشناو

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیارەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە یوسف محەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجام داوە بۆ پیرۆزبای كردن لە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی”.

سەرچاوەیەك ئاگادار بە خواكوڕكی راگەیاند یوسف محەمەد ئەندام پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی گۆڕان پەیوەندی كردووە بە ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان جەژنی نەورۆزی لێ پیرۆز كردووە”.

ئەم پەیوەندیە لەكاتێكدایە كە پێشتر ئەدهەم بارزانی بەنوێنەرایەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری پرسەی خێزانی نەوشێروان مستەفا رێكخەری گۆڕان كرد، لە سلێمانی”.

Back to top button