یەکەی ژمێریاریی وەزارەتی پێشمەرگە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە

 

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، یەکەی ژمێریاریی وەزارەتی پێشمەرگە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەشێکی زۆری پێشمەرگە لە رێگەی بانکەوە مووچە وەردەگرن و پرۆسەکەش بەقۆناغ بەردەوام دەبێت، تا هەموو هێزی پێشمەرگە لەو رێگەیەوە مووچەی خۆیان وەربگرن.

 

ریڤینگ هرووری، بۆ دەزگای میدیایی خواکەڕک – ی ئاشکرا دەکات  ، یەکەی ژمێریاریی وەزارەتی پێشمەرگە تەواو بووە و کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێستاش بەشێکی زۆری پێشمەرگە لە بانک مووچەی خۆیان وەردەگرن، کە حیسابی بانکییان بۆ دەکرێتەوە، ئەمەش هەنگاوێکی زۆر گرنگە و بارگرانی کەم دەکاتەوە و هاتوچۆکردن بۆ بردنی مووچە نامێنێت و هێزی پێشمەرگەش وەکو فەرمانبەران دەتوانن لە رێگەی بانکەوە مووچەی خۆیان وەربگرن.

 

هرووری گوتیشی، ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازییە و هەنگاوی زۆر باش نراوە و بەردەوامیشە، بۆیە کار دەکرێت کە هێزی پێشمەرگە رێکبخرێت و هاوپەیمانانیش لە هەموو روویەکەوە هاوکارن و داواش دەکەن کە هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا رێکبخرێت.

 

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە، هێزی پێشمەرگە بەقۆناغ هەمووی مووچەی خۆی لە رێگەی ئەو یەکەی ژمێریاری و بانکییەوە وەردەگرێت، ئەوکات هیچ جیازازی نامێنێت و پێشمەرگە هەمووی لە رێگەی بانکەوە مووچە وەردەگرن.

Back to top button