یەکێتی پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەی پارتی دەکات

 

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی 14ی پارتی، پیرۆزبایی لە کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت: ئومێدمان وایە راسپاردەو بڕیارەکانی کۆنگرە بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی  و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی هاووڵاتیانی کوردستان بوو بێت.

 

دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

 

بەڕێزان  کۆمیتەی ناوەندیی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستان

 

پاش رێزو سڵاو

 

بەناوی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەمینی پارتەکەتان  و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانتان لێ دەکەین .

 

ئومێدمان وایە  راسپاردەو بڕیارەکانی کۆنگرە  بە قازانجی سەرخستنی ئەزموونی گەلەکەمان و تەبایی  و حکومڕانییەکی باشتر و شایانی هاووڵاتیانی کوردستان بوو بێت .

 

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

Back to top button