پۆلیسی ھەولێر: ئافرەتێک بە تۆمەتی دزینی (٢٨٠ هەزار دۆلار) دەستگیر کرا

پۆلیسی ھەولێر رایدەگەیێنێت : ئافرەتێک کە خەڵکی توکیایە بە تۆمەتی دزینی (٢٨٠ هەزار دۆلار) دەستگیر کرا.

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:” بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی ڕۆژهەڵات، لە گەڕەکی (بەفرین ستی) ئافرەتێکیان بەناوی (ھ. م. م) بە تۆمەتی دزینی (٢٨٠ هەزار دۆلار) واتا (٢٨ دەفتەر دۆلار) دەستگیر کرد.

 

بەرێوەبەرایەتییەکە راشیگەیاندووە:” تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، خەڵکی (توركیا)یە و لە بنکەکانی پۆلیسی حەدیاب و خانەقا بەپێی ماددە (٤٥٣) و (٤٥٩) لە یاسای سزادان داواکرابوو، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕادەستی دادگا کرا.

Back to top button