مەسرور بارزانی چەندین پەیامی پیرۆزبایی پێگەیشت
بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆکی پارتی، مەسرور بارزانی چەندین پەیامی پیرۆزبایی پێگەیشت، کە هیوای سەرکەوتن بۆ پارتی و مەسرور بارزانی دەخوازن، لەوانە :
پەیامی پیرۆزبایی عومەر بەرزنجی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق.
پەیامی پیرۆزبایی غەفوور مەخمووری، سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان.
پەیامی پیرۆزبایی باپیر کامەلا، سکرتێری گشتیی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان.
پەیامی پیرۆزبایی بەهرام وەڵەدبەگی، سەرۆکی ئەنستیتۆی فەرهەنگی کوردستان-تاران.
پەیامی پیرۆزبایی فادی مەرعی، سکرتێری ڕەوتی پاشەڕۆژی کورد لە سووریا .
پەیامی پیرۆزبایی شێخ فەیسەڵ حەڕوش ئەلجەربا.
رۆژی (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك به به‌شداری زیاتر له هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد و رۆژی (6ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) به راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات.
له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه به جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.
هه‌روه‌ها له رۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا، په‌یڕه‌و و پرۆگرامی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌سه‌ندكرا، كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له ئۆرگانه‌كانی حزب و كاری حزبایه‌تی تێدا كراوه.