ئەمریکا: ناڕەزایەتییەکانی ئێران هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە

 

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی ڕوون کردەوە و وتی: کۆماری ئیسلامی “لەبەرامبەر ئەو کێشانەدایە کە لە بنەڕەتدا دروستی کردووە” و ناڕەزایەتییەکانی ئێستای “زۆر بەهێز” لە ئێران لە بنەڕەتدا پەیوەندی بە ئەمریکا یان هیچ فاکتەری درەکییەوە نییە.

 

پرایس ڕۆژی دووشەممە لەم چوارچێوەیەدا روونیکردەوە ، قسەکانی ئەم دواییەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی ئێران، ئاماژەیەک بوو بۆ ئەو “هەست و ئیحساسەی” کە بەرپرسانی ئەمریکی هەر لە سەرەتای ئەم ناڕەزایەتیانەوە وروژاندیان و هاوسۆزی خۆیانبۆ خۆپیشاندەران دەربڕی.

 

ئێوارەی پێنجشەممەی ڕابردوو،  بایدن لە وتارێکدا لە چوارچێوەی بانگەشەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکادا، قسەی بۆ ئامادەبووان کرد کە دروشمی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی ئێرانیان بەدەستەوە بوو و وتی: نیگەران مەبن، ئێمە ئێران ڕزگار دەکەین. ئەوان [گەلی ئێران] بەم زووانە خۆیان ئازاد دەکەن”.

Back to top button