رۆژنامه‌یه‌كی رووسی: ئه‌مه‌ریكا كه‌شتییه‌كی ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌به‌ل تاریق كرد
رۆژنامه‌یه‌كی رووسی بڵاویكرده‌وه، ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا كه‌شتییه‌كی ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی گه‌یاندووه‌ته به‌نده‌ری جه‌به‌ل تارق.
نووسه‌ر ئۆلیگا بۆجیگا له رۆژنامه‌ی (مۆسكۆفسكی كۆمسۆمۆڵیتسی) رووسی گوتارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا نووسیوییه‌تی: له 1ـی ئه‌م مانگه‌دا (نۆڤێبمهر)، كه‌شتیگه‌لی (ی‌و ئێس ئێس، رۆد ئێلان)ـی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته به‌نده‌ری (جه‌به‌ل تارق)، كه له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه چاودێری ده‌كرێت، به گه‌وره‌ترین كه‌شتی ناووكی ئه‌مه‌ریكی ده‌ناسرێت و توانای هه‌ڵگرتنی 24 مووشه‌كی بالیستی كیشوهربڕی له جۆری (Trident II) هه‌یه، وێڕای دابه‌زینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی (Doomsday Boeing E-6 Mercury) له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئیسپانیا، كه ئه‌ركی ئه‌و فڕۆكه‌یه كارپێكردنی هێرشه ناووكییه‌كانی ئه‌و كهشتیهیه.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی (مۆسكۆفسكی كۆمسۆمۆڵیتسی)، دیدارێكی له‌گه‌ڵ ئهلێسكی لیونكۆڤ شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی ئه‌نجامداوه، تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، وڵاتانی ناتۆ و ئه‌مه‌ریكا، له ئێستادا جبه‌خانه ناووكییه شه‌ڕكه‌ره‌كانیان ئاماده‌ده‌كه‌ن، ئه‌م هه‌نگاوه هه‌وڵێكه بۆ ترساندنی رووسیا و بێبه‌شكردنی له به‌كارهێنانی چه‌كی ناووكی.
لیونكۆڤ هه‌روه‌ها گوتی: “ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌م قۆناغه‌دا باوه‌ڕییان به جه‌نگی ئه‌تۆمی سنووردار هه‌یه، ئه‌مه ته‌نیا بوونی ئه‌تۆمی ئه‌مه‌ریكایه له ده‌وروبه‌ری ئه‌وروپا و زه‌ریاكاندا.
ئه‌و شیكه‌ره‌وه سیاسییه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “گه‌یشتنی ئه‌و كه‌شتی ژێرده‌ریاییه بۆ به‌نده‌ری جه‌به‌ل تارق، مژده‌ی خێر نادات، ئه‌گه‌ر تێبینی دواین سه‌ردانی جه‌یك سۆلیڤان راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كیێڤ بكه‌ین، ئه‌وكات فڕۆكه‌ی رۆژی دواییش دابه‌زی، ئه‌م هه‌نگاوانه هه‌راسانكردنی ئه‌تۆمییه و هیچ دوكهڵێكیش بێ ئاگر نابێت.
پێشتریش نید برایس گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاندبوو، هیچ هۆكارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ئاماده‌بكه‌ین، هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن رووسیاوه نییه.
هه‌روه‌ها دیمیتری میدڤیدیڤ، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا بۆ ئاژانسی نۆڤۆستی رایگه‌یاندبوو، دوو حاڵه‌ت هه‌ن ئه‌گه‌ر رووبده‌ن مۆسكۆ چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كار ده‌هێنیت، كه بریتین له:
یه‌كه‌م: له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر رووسیا به چه‌كی ناووكی.
دووه‌م: هه‌ر كارێك ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر بوون و سه‌روه‌ری رووسیا، ئه‌وكات چه‌كی ناووكی به‌كار ده‌هێنین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ویلیه‌م بێرنز، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا CIA پێشتر رایگه‌یاندبوو، شكسته‌كانی رووسیا له به‌رامبه‌ر ئۆكراینا ره‌نگه وابكات ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا دواجار په‌نا بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ناووكی ببات.