پەرلەمانتارێكی ئیسلامی دەست لەكار دەكێشێتەوە

خواكوڕك
دوای تێپەڕینی دووساڵ بەسەر دۆخی چەق بەستووی هەرێمی كوردستان و خراپی پەیوەندیە سیاسەكان, لە ئەگەری درێژە كێشانی دۆخەكە پەرلەمانتارێكی ئیسلامی لە پەرلەمانی كورستان هەڕەشەی دەست لەكار كێشانەوە دەكات.

عومەر كۆچەر، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو بە كەناڵی (كوردستان 24)ی راگەیاندووە، لایەنە سیاسییەكانی كوردستان ”لە پرسی چارەسەركردنی قەیرانەكاندا جددی نین“
ئەوپەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكگرتوودەشڵێت:” ئەگەر تا یەك مانگی دیكە لایەنە سیاسییەكان كۆتایی بە كێشەكانی كوردستان نەهێنن، ئەوا دەست لە كاری پەرلەمانتاری دەكێشێتەوە”

Back to top button