وادە و ناوەڕۆكی یەكەم كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندی پارتی ئاشكرا دەبێت‎‎

دوای كۆتاهاتنی كۆنگرەی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی كۆمیتەی ناوەندی ئەو حزبە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی ئەو كۆمیتەیە ئەنجام بدرێت،

بڵند ئیسماعیل، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو كۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان یەكەم كۆبوونەوەی خۆی بەڕێوە دەبات، ئەوەش بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و جێگرانی سەرۆك و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی.

زیاتر گوتی، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە هەم بۆ پیرۆزبایی و هەم دەست پێكردنی كارەكانی كۆمیتەی ناوەندی نوێی پارتییە، كە رەنگە هەڵبژاردنی مەكتەبی سیاسی پارتیش لەخۆ بگرێت.

 

Back to top button