عه‌لی عه‌ونی بۆ سه‌عدی پیره: نیگه‌رانی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی پارتیت
سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی كۆنگره‌یه‌كی به‌هێز و بێ كێشه‌ی به‌ڕێكرد، له وه‌ڵامی سه‌عدی پیره‌ش ده‌ڵێت، سه‌عدی پیره نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه كۆنگره‌ی پارتی سه‌ركه‌وتوو بوو.
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی رایگه‌یاند، زۆر كه‌س و لایه‌ن چاوه‌ڕێی ئه‌وه بوون، پارتی له‌م كۆنگره‌یه‌دا تووشی ئاڵۆزی و كێشه بێ، به‌ڵام ئه‌مه پارتییه كه به سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی كار ده‌كات و سیاسه‌ت ده‌كات.
روونیشی كرده‌وه كه مامه‌ڵه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاتبوونه ناو ریزه‌كانی پارتی له شوێنی تره‌وه نه به پۆست و نه به پله و كۆنگره بووه، ئه‌وان خۆیان بڕیاری كاندیدبوونی خۆیاندابوو، پارتی داوای لێنهكردبوون، بۆیه ئه‌و ئه‌ندامه نوێیانه وه‌ڵامی قسه و تۆمه‌ته‌كانیان داوه‌ته‌وه.
عه‌لی عه‌ونی ده‌ڵێ، سه‌عدی پیره ئێسته نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه كۆنگره‌ی پارتی گرفتی تێدا نه‌كه‌وت، سه‌عدی پیره له‌بری ده‌رنه‌چووه‌كان نیگه‌رانه، به‌ڵام ده‌رنه‌چووه‌كان دڵخۆشن.