ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان کۆ ده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه و پهیهوهندییهكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرۆژه یاسای بودجه‌ی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9/11/2022، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.
به پێی زانیارییه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه و کۆبوونەوەکە لە دوو بڕگە پێکدێت:
بڕگەی یەکەم: بەدواداچوون بۆ بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە نەخشەڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەیوەندیی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا، لە دواى پێکهێنانی کابینەى وەزاریى نوێی فیدراڵ و میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا لە چوارچێوەی دەستوور.
بڕگەی دووەم: خستنەڕووی ئاستەنگەکانی بەردەم ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان.