بیرمەندێكی فەرەنسی: تاكە هیوام سەربەخۆیی كوردستانە

خواكوڕك

لەگەڵ ئەوەی زۆر جار باس لە كێشەی كوردستان لە لایەن بە شێك لە بیرمەند و زانایان كراوە, هەروەها لە ئێستادا لە رێگەی وتارەكانیان بەرگرەی لە سەربەخۆی كوردستان‌و دوا رۆژی گەشی ناوچەكە دەكەن لە ساییەی كورد, هەر لەم چوارچێوەیە بیرمەند و زانایەكی ناوداری فەرەنسی باس لەوە دەكات، كە تاكە هیوای سەربەخۆبوونی كوردستانە.

بێرنارد لیڤنی، بیرمەند و دەرهێنەری سینەمایی فەرەنسی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بە زمانی كوردی پیرۆرزبایی جەژنی نەورۆز دەكات و نووسیویەتی، “نەورۆز پیرۆز بێ”.

بێرنارد لیڤنی، كە دۆستی گەلی كوردستانە و چەند جارێكیش سەردانی كوردستان و بەرەكانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی كردووە، لە تویتەكەیدا ئاماژەی بە یەك هیوای خۆی كردووە، كە بریتییە لە دەوڵەتێكی سەربەخۆ بە زووترین كات دروست بێت.

Back to top button