کەشناسی هەرێم : وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بەفر و بارانی راگەیاند
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئەمڕۆش کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبێت.
بەشی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و بارستە هەوایەکی سارد دەبێت و ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت و بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، لە درەنگانی شەودا دابارین بە گشتی لەسەر ناوچەکەمان کۆتایی دێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، رۆژی هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، ئەگەری دروستبوونی تەمێکی کەم لە هەندێک ناوچە هەیە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 10 پلەى سیلیزى
دهۆک: 9 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 11 پلەى سیلیزى
سۆران: 5 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى