ئومێد خۆشناو: پەیامەكهی سەرۆک بارزانی کاریگەری هەبووە.
خواكوڕك
یوسف محهمهد پیرۆزبایی جهژنی نهورۆز له فراكسیۆنی پارتی و سهرجهم ئهندامانی فراكسیۆنهكه كرد، و سهرۆكی فراكسیۆنی پارتیش دهڵێت” ئهمه یهكهمین پهیوهندی نێوانه ئێمهیه دوای ئهوهیی له پهرلهمان بونی نهما و گهڕێندرایهوه سلێمانی.
(ئومید خۆشناو) سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاندوه “لە شەوی 12/10/2015 کە رێگە بە د. یوسف محەممەد نەدرا بێتەوە هەولێر، تاوەکو ئێستا هیچ پەیوەندییەکی چ فەرمی یان نافەرمی لەنێوانماندا نەبووە، بەڵام ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی جەژنی نەورۆز، بەڕێز د.یوسف محەممەد پەیوەندی پێوە کردم بۆ پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز”.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی هەروەها گوتی”پەیوەندییەکە تەنیا بۆ من نەبووە وهكو سەرۆکی فراکسیۆن، بەڵکوو پەیوەندی بە ئەندامانی دیکەی فراکسیۆنەکەشمانەوە کردووە و پیرۆزبایی جهژنی نهورۆزی لێکردوون.
بەبڕوای ئومێد خۆشناو، پەیامی (مەسعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شوعلە عەلی، هاوژینی نەوشیروان مستەفا و هەروەها بەشداریی شاندی پارتی لەو پرسەیەدا، کاریگەری هەبووە لە بوونی ئەم پەیوەندییانەدا.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی زیاتر گوتی “پێشتر چەندین بۆنە هەبووە بەڵام هیچ پەیوەندییەک لەنێوانماندا نەبووە، من باوەڕم وایە ئەو پەیامەی سەرۆک بارزانی کاریگەری هەبووە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەری لەسەر پەیوەندییە سیاسییەکانیش دەبێت، ئومێد دەکەین کە ئەو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییانە ببنە بنەمایەک بۆ ئەوەی پەیوەندییە سیاسییەکانیش بەرەو باشتر بڕۆن”.
ئومێد خۆشناو گوتیشی”دۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکە و هەنگاوەکانی داهاتوومان و دەربازبوونمان لەو گرفتانەی کە هەن، پێویست بەوە دەکات کە هەموومان دروستتر لە خیتابێکی نیشتمانی و نەتەوەییدا هەنگاو بهاوێژین، هەموومان بەرپرسیارین لەو قۆناخە و لە داهاتوویش”.