شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد
ئەمڕۆ لە دڕێژەی کۆبوونەوەکانیدا پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر سەردانی مەکۆی گۆڕانی کرد.
کەمێک پێش ئێستا شاندی پارتی سەردانی بزوتنوەی گۆرانی کرد، وەفدەکەی پارتی پێک هاتبوون لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی، لە ناویاندا مەحموود محەمەد، جەعفەر ئێمنکی، پشتیوان سادق، ڤاڵا فەرید، ئاری نانەکەلی، ساسان عەونی و لەلایەن وەفدی گۆڕانەوە بە سەرۆکایەتیی مستەفای سەید قادر و ئامادەیی دانا عەبدولکەریم، کوێستان محەمەد، بەختیار عەولی و کاردۆ محەمەد پێشوازییان لێ کرا.
ئامانجی کۆبوونەوەکان باسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و دۆخی سیاسیی کوردستانە کە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو گەڕەی کۆبوونەوە و دانوستانەکان بەڕێوە دەبات.