لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕوونکردنەوە دەدات
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بەو بڕە نەوتەی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە، دەلێ، لە 1ی شوباتی 2023ـەوە دەستکراوە بە دابەشکردنی بڕی 100 لیتر نەوتی سپی بۆ هەر خێزانێكی هەژارو كەم دەرامەت.
لە ڕوونکردنەوە هەروەها هاتووە: “پاش گەیشتنی 60 تەنكەر بەبڕی 2 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەبێ بەرامبەر لەلایەن حكومەتی عێراقی فیدراڵەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان 20 تەنكەری رەوانەی كۆگاكانی نەوت و كانزاكانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و 30 تەنكەری رەوانەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و 10 تەنكەر بۆ پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ كرا بەپێی لیستی ئامادەكراو بۆ خێزانە هەژار و كەم دەرامەتەكان كە لە رێگەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان رەوانە كراوە”.
دەقی ڕوونکردنەوەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان:
پاش گەیشتنی 60 تەنكەر بەبڕی 2 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەبێ بەرامبەر لەلایەن حكومەتی عێراقی فیدراڵەوە ؛ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان 20 تەنكەری رەوانەی كۆگاكانی نەوت و كانزاكانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و 30 تەنكەری رەوانەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و 10 تەنكەر بۆ پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ كرا بەپێی لیستی ئامادەكراو بۆ خێزانە هەژار و كەم دەرامەتەكان كە لە رێگەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان رەوانە كراوە و، لە رێكەوتی 1ی شوباتی 2023 بە بڕی 100 لیتر نەوتی سپی بۆ هەر خێزانێكی هەژارو كەم دەرامەت دەست كراوە بەدابەشكردنی.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2ی شوباتی 2023