جوتیار عادل : دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئاشکرایکرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، بەمەبەستی بەردوامیدان بە گفتگۆکان
جووتیار عادل، گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگه‌یاند: ئامادەكاری بۆ دابه‌شكردنى مووچه كراوە، كه داهاتى پێویست بۆ مووچه دابین كرا، وەك مانگه‌كانى پێشوو وەزارەتى دارایی كاتى دابه‌شكردنى مووچه ڕادەگه‌یه‌نێت، هه‌روەها دابه‌شكردنى مووچه‌ش به‌ردەوام دەبێت،
گوتەبێژی حکومەت باسی لەوەشکرد: وەکوو حكومه‌ت پێشتریش توانیمانه بەردەوامی بە دابەشكردنی مووچە بدەین به‌بێ ئه‌و ٢٠٠ ملیار دینارەى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستانى دەنێرێت، چونكه له ماوەى ١٤ مانگدا، حكوومه‌تى عێراقى ته‌نیا دوو جار ٢٠٠ ملیار دینارەكه‌ى ناردووە، به‌ڵام ئێمه تاوەكوو ئێستا به‌ردەوامین له دابه‌شكردنى مووچه، كه ئه‌مه‌ش مافێكى هه‌رێمى كوردستانه و سازشى له‌سه‌ر ناكه‌ین،