وەرگرتنی قیستی پرۆژەکان لە هەرێمی کوردستان بە نرخێکی دیاریکراوی دۆلار بە دینار وەردەگیرێت

 

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی کودستان، لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، بەهۆی ناجێگیر بوونی نرخی دۆلار بە رانبەر بە دینار کە پێشتر بە دۆلار مەزەندە کراون ئاڵ و گۆڕیان بە سەردادێت .

 

شوکری ئاماژەی بەوە کرد  “قیست و پارەی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون بە دۆلارە، دوو وەبەرهێنەریەكیان لە هەولێر و یەكێكی دیكەش لە سلێمانی بڵاویان كردووەتەوە كە بەهای 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار وەردەگرن، ئەو بابەتەمان لەگەڵ چەند وەبەرهێنەرێكی دیكەش باس كردووە بەڵام جارێ یەكلایی نەبووەتەوە.”

هاوکات سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لەمبارەوە گوتی :  چەند پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون وەرگرتنی قیستی یەكەكانیان بۆ هەر 100 دۆلارێك بە 150 هەزار دینار ئەژمار دەكەن.

 

ئاماژەی بەوەش دا: “گرانبوونی دۆلار و داشكانی دینار كێشەیەكی زۆر زۆر گەوەرەیە و لەگەڵ چەند لایەن و بانكێك لە گفتوگۆداین بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە بەتایبەت بۆ قەرز و قیستی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون.”

 

پێشتر كە بەشێك لە هاووڵاتییان دەستیان بەدانەوەی قیستی پڕۆژەكانیان كردووە بەهای 100 دۆلار نزبكی 121 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا لە سەرووی 172 هەزار دینارە.

 

محەمەد شوکری جەختی كردەوە چاوەڕوانی ئەوەن بەهای دۆلار بەرامبەر دینار یان جێگیر بێت یان دابەزێت، بۆ ئەوەی لەگەڵ وەبەرهێنەران لەسەر ئەو بابەتە بگەنە ئەنجامێك.

.”

Back to top button