فەڕه‌نسا سه‌دان سه‌رباز بۆ مه‌شقپێكردن به‌ئۆكرانیه‌كان ره‌وانه‌ی پۆڵندا ده‌كات

لوكاس یاسینا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پۆڵندا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویه‌تی، له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی هاوكاری سه‌ربازی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئۆكرانیا، فەڕه‌نسا 150 سه‌رباز ڕه‌وانه‌ی پۆڵندا ده‌كات.
ڕونیشیكرده‌وه، سوپای فەڕه‌نسا به سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان مه‌شق و راهێنان به سه‌ربازه ئۆكراینه‌كان ده‌كات.
جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه پۆڵندا و فەڕه‌نسا به هاوبه‌شی كارده‌كه‌ن بۆ به‌هێزكردنی تواناكانی به‌رگری ئۆكراینا به‌رامبه‌ر به هێرشی داگیركاری و پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاته.