بالیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق، پێشبینی دەکرێت ئێران هێرشبکاتە سەر هەرێمی کوردستان

 

 

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگای درۆنەوە لە نێو خاکی ئێران هێرشکرایە سەر چەند بنکەیەکی سەربازی و کۆگای چەک و تەقەمەنی، بالیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق پێشبنی دەکات ئێران هێرشبکاتە سەرهەرێمی کوردستان.

زاڵمای خەلیل زاد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هۆشداری دەدات کە ئێران لە وەڵامی هێرشە درۆنیەکەی سەر وڵاتەکەی ئامادەکاری دەکات هێرش بکاتە سەر هەرێمی کوردستان.

لە تویتەکەیدا بالیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئێران لەوانەیە هێرش بکاتە سەر هەرێمی کوردستان بە بیانووی ئەوەی کە گوایا ئەو هێرشانەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ڕێگەی درۆنەوە کرانە سەر بنکە سەربازییەکانی ئێران لە ئەسفەهان و مەهاباد و چەند شوێنێکی تر لە هەرێمی کوردستانەوە بووە.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە پێویستە ئەمریکا هەڕەشەکانی ئێران لەسەر هەرێمی کوردستان دووربخاتەوەو و پاڵپشتی هەرێمی کوردستان بکات لە شەڕپێفرۆشتنەکانی ئێران و تەنانەت هۆشداری بە ئێران بدات.

Back to top button