بەرێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆز لە رۆژهەڵات ئێرانی تۆقاند

خواكوڕك
دوای ئەوەی كە لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆز ئاهەنگی گەورەی جەماوەری لە چەند ناوچەیەك بەڕێوە چوو,ئەمڕۆ ناوەندە ئەمینەكانی ئێران ژمارەیەك لە رێكخەرانی ئاھەنگەكانی نەورۆز لە ناوچەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان دەستبەسەر كردن، لەكاتێكدا بەشێوەیەكی خۆرسك لە زۆربەی ناوچەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان ئاهەنگ بەرێوەچوو و ئاڵای كوردستانیشی تێدا بەرزكرایەوە.
بەپێی زانیاریەكانی خواكوڕك لەگەڵ ئەوەی حكومەتی ئێران لە رێگای ناوەندە ئەمنیەكان و ئەنجومەنی شاروو گوندەكان خەلكی ناوچەكانی ئاگادار كردبووەوە كە نا بێت هیچ مەڕاسیمێك بەبۆنەی جەژنی نەورۆز بەڕێوە بچێت, بەڵام لە زۆربەی ناوچەكان بە خۆرسكی و لە چەند ناوچەیەكی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستان چەند لاوێكی پێی هەلسابوون, دوای ئەوەی دیمەنەكانی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆز بە جڵ و بەرگی كوردی ئالای كوردستان تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی داگرت, ئێوارەی ئەمڕۆ لە زۆربەی ئەو ناوچانەی كە ئاهەنگی نەورۆزی تێدا بەڕێوەچوو چەندین كەس لە لایەن هێزە ئەمنیەكان دەست بەسەركران.

سەرچاوەیەك بە خواكوڕكی راگەیاند كە وێرای ئەوەی كە بە جڵو بەرگی كوردی و ئاڵای كوردستان نەورۆز پیرۆز كرا, سرودی ئەی رەقیب لە لایەن ئامادە بووان دەگوترایەوە, چەندین دروشمی پەیوەست بە سەربەخۆی كوردستان دەگوترانەوە, دروششم دژی رژێمی ئێران دەگوترانەوە, كە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی چەندین كەس لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی ئێران دەست بەسەر بكرێن كە لە نێویدا( رەشید شەریفیان) یەكێك لە رێكخەرانی نەورۆزی پاڵنگانیان تێدایە.

Back to top button