ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە بارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق دەربڕی
ناردنی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەهێزە بۆ ئێران لە بەرامبەر هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر عێراق
لە نامەیەکدا بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە داوای چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فێدراڵ دەکات
سەرۆکی لێژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا نامەیەک بۆ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی نارد و لەناوەرۆکی نامەکەیدا هاتووە : ئابی ساڵی رابردووش نامەیەکم بۆ ناردی و نیگەرانی خۆم دەربڕی بەرامبەر بەردەوامی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە کاریگەری خراپیان کردووەتە سەر سەقامگیری و گەشەسەندی ئابووری ئەو وڵاتە.
له بهشێكی دیكهی نامهكەی مایکڵ مەکۆڵدا هاتووه: لەبەرامبەر هەرەشە بەردەوامەکانی ئێران بۆسەر ئەمریکا و عێراق زۆر گرنگە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فێدراڵ کیشەکان چارەسەر بکەن بەشێوەی لە بەرژەوەندی گەلی عێراقدا بێت.
هاوکات له نامهكهدا ئاماژە بەوەش کراوە ، “حکومەتەکەی شیاع سوودانی و حکومەتی هەرێم پابەندی خۆیان بۆ چارەسەری کێشەکانی دەربڕیوە، بەڵام نیگەرانم لەوەی بریارەکەی دادگای باڵای فێدراڵی ئاشتەوایی نێوان هەرێم و بەغدا تێکبدات. ناردنی بەشە بووجەی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەهێزە بۆ ئێران لە بەرامبەر هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر عێراق.”
مایکڵ مەکۆڵ لە کۆتایی نامەکەیدا داوای لە ئەنتۆنی بلینکن کردووە ، فشار لە بەرپرسانی هەرێم و بەغدا بكات بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنی کۆتایی .