رێککەوتن کراوەو نرخی دۆلار جێگیر دەبێت

نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات بانکی ناوەندیی عێراق و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رێککەوتوون لە سەر جێگیرکردنی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراقی
لەمبارەوە ئەمڕۆ هەینی عەلی موحسین ئیسماعیل پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و براین نێڵسن وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە تورکیا کۆبوونەوە و نوسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا و سەقامگیری نرخی دۆلار لەعێراقدا کراوە.
بە پێی راگەیاندراوی نووسینگەی بانکی ناوەندیی عێراق ،لە کۆبوونەوەکەدا باس لە سەرجەم میکانیزمەکانی جێگیرکردنی نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی بەهای دینار کراوە و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا جەختی لە هاوکاری وڵاتەکەی بۆ عێراق کردووەتەوە بۆ جێگیری بارودۆخی ئابووری ئەو وڵاتە.
هاوکات، لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە ئامادەیە لە کاتی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندەژکەی عێڕاق لە ٧ـی ئەم مانگەدا نەرمی بنوێنێت و بگەنە رێککەوتن.
.