ئەمریكا سزای بەسەر كەرتی درۆنی ئێرانیدا سەپاند

 
دوای ئەوەی ئۆكراینا چەندین جارێك رایگەیاندووە كە وڵاتی رووسیا بە درۆنی بەرهەمهێنراوی وڵاتی ئێران هێرش دەكاتە سەر ژێرخانی سڤیلی وڵاتەكەی، سەرەڕای پێدانی هۆشداری لە پێشتر، ئەمڕۆ ئەمریكا سزای بەسەر كەرتی درۆنی ئێرانیدا سەپاند.
 
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمڕۆ سزای بەسەر دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیای پەرڤار پارسی ئێرانی، کە تایبەتە بە دروستکردنی درۆن،سەپاندووە و 8 ئەندامی باڵای جێبەجێکاری کۆمپانیای پەرڤار پارس خراونەتە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا راشیگەیاندووە ئەو کەسانەشی کە مامەڵەی دارایی لەگەڵ سزادراوەکانی ئەو كەرتە دەکەن، دەکەونە ژێر مەترسیی هەمان سزاو، سزا دەدرێن.
 
ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر لە لایەن یەکێتیی ئەوروپاوە سزا بەسەر هەمان كۆمپانیادا سەپێنرابوو.
 
Back to top button