بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان رووی دا و لە سلێمانی هەستی پێ کراوە

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان رووی دا و لە سلێمانی هەستی پێ کراوە.

 

لە ڕاگەیێندراوێکدا، دەستەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق ئەمڕۆ شەممە، ئاشکرای کرد،” بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 5 و 45 خولەك، بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە شاری خانەقین بە گوڕی 4.6 پلەی رێختەر روویداوە.”

 

بەپێی زانیارییەکان لە سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دیکەی دەورووبەری هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە.

Back to top button