شه‌پۆلێكی به‌هێزی به‌فر و بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند، لەئەنجامی بەردەوامی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست سبەی یەکشەمە ٥ـی ١ـی ٢٠٢٣، ئاسمانی ھەرێمی كوردساتان بە زۆری ھەوری تەواو ئەبێت، لەگەڵ بەردەوامی بەفر و بارانبارینی پچر پچر تا کاتەکانی نیوەرۆ، کە رێژەکەی لەناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەڕین زیاتر ئەبێت، لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بارانێکی رێژە مامناوەند و پچر پچر و لەناوچەکانی پارێزگای کەرکوک و گەرمیان نمە باران ئەبێت. خێرای با زۆربەی کاتەکان چالاک ئەبێت لە ئاڕاستەی باشووری رۆژھەڵاتەوە بەخێرای 15تا 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما لەکاتەکانی رۆژدا بە جێگیری ئەمێنێتەوە.

بۆ سبەی شەویش قۆناغی دووەمی ئەم شەپۆلی بارانبارینە لەسەر ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر بەچڕی دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما بەرز ده‌بنه‌وه‌، بۆیە لەو ناوچانەی کە کاتەکانی ئەمشەو و سبەی بەفر ئەبێت لە بەرزایەکانی ٨٠٠ تا ١٠٠٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریا سبەی شەو دەگۆڕێت بۆ بارانبارین و رۆژی دووشەمەش ٦ـی ٢ـی ٢٠٢٣، خێرای با چالاکتر ئەبێت لەزۆربەی ناوچەکان لەنێوان ٢٠ تا ٤٥ کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرما 2 تا 3 پلە بەرزتر ئەبێتەوە.

Back to top button