ڕاوێژكارێكی سوودانی: رێكارەكانی بانكی ناوەندی بەهای دیناری عێراقی بەرز دەكاتەوە
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی ٢ـی ٢٠٢٣، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دووپاتی كردەوە كە ڕێوشوێنەكانی بانكی ناوەندی ڕەنگدانەوەی ئەرێنییان لەسەر دانوستان لەگەڵ گەنجینەی ئەمەریكا هەبووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو ڕێوشوێنانە بەهای دیناری عێراقی بەرز بكەنەوە.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو پاكێجە ڕێكارانەی كە لە لایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە لەمەوبەر دەستیپێكردووە، ڕەنگدانەوەی ئەرێنییە بۆ سەركەوتنی دانوستانەكانی نێوان بانكی ناوەندی عێراق و گەنجینەی ئەمەریكا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ڕێنماییە دەرچووانە ئاماژەن بۆ ڕزگاركردنی سیستماتیكی گواستنەوەی دەرەكی لەو سنوورداركردن و ڕێنمایی و گومرگانەی پێشتر لەسەر جموجۆڵەكانی باڵانسی پارەی عێراق پەسەندكراون، كە بەخێرایی بەهای دیناری عێراقی بەرزدەبێتەوە.