به‌رپرسێکی پارتی: بەم نزیکانە پارتی دەگەڕێتەوە کەرکوک و بارەگاکانی دەکاتەوە

 

مانه‌وه‌ی پارتی له‌ ده‌ره‌وه‌ی که‌رکووک و چۆڵنەكردنی بارەگاكانی، ”زیان به‌ دۆزی ره‌وای کورد له‌و ناوچانه‌ دەگەیەنێت

 

لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان کاوه‌ ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی ناوچه‌ی سێی پارتی لە كەركووك ڕایدەگەێنێت : ”تا ئێستاش بە سەربازگەكردنی كەركووك بەردەوامە، بەڵام بڕیار دراوە کە لەم نزیکانە بارەگاکانی خۆمان وەرگرینەوە و بگەڕێینەوە بۆ ناو کەرکووک، چونکە ڕێککەوتن هەیە لەگەڵ بەغدا کە چەند مەرجێکی ئێمە جێبەجێ بکرێن، یەکێک لەوانە دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە و چی تر بەسەربازی نەکرێت، هێزەکان بچنە دەرەوە و بگەڕێینەوە بۆ کەرکووک و بارەگاکانی خۆمان وەربگرینەوە و بتوانین بە ئازادی کاری سیاسیی خۆمان بکەین.

 

کاوە ئەحمەد لە بەشێکی تر لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە ، مانه‌وه‌ی پارتی له‌ ده‌ره‌وه‌ی که‌رکووک و چۆڵنەكردنی بارەگاكانی، ”زیان به‌ دۆزی ره‌وای کورد له‌و ناوچانه‌ دەگەیەنێت، بە تایبەتیش كە پارتی له‌ دوایین هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی یه‌که‌می نێو لایەنە كوردستانییەكانی بەدەست هێناوە، بۆیە ده‌بێ به ‌به‌هێزی بگەڕێتەوە.“

Back to top button