قایمقامی خەبات : هیچ نەوتێکی بەغدا بۆ قەزاکەمان نەهاتووە ، میدیای یەکێتی چەواشەکاری دەکات

 

لە دوای ئەوەی بەشێک لە میدیا سێبەرەکانی  سەر بە یەکێتی بۆ چەواشەکاری میدیایی بڵاویان کردەوە کە گۆیا ئەو نەوتەی لە بەغداوە هاتۆتە هەرێمی کوردستان و لە لایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بە ناوی خۆیان بە سەر خەڵکی قەزای خەبات دا دابەشی دەکەن  بەڵام بەوحاڵەشەوە نەوتیان نەداوەتە کەسێک کە باوکی دوومناڵی کەم ئەندامە ، قایمقامی قەزای خەبات ئەو دەنگۆیانە بە درۆ دەخاتەوە .

 

لەمبارەیەوە كوێستان محه‌مه‌د، قایمقامى قه‌زاى خه‌بات لە پارێزگای هەولێر لە لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان روونکردنەوەی داو گوتی : ”ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانى داواى له‌ ئێمه‌ كرد كه‌ لیستێك ئاماده‌ بكه‌ین تاوەكوو ئه‌و خانه‌وادانانه‌ى كه‌ هه‌ژارن، نه‌وتیان به‌سه‌ر دابه‌ش بكرێت، ئێمه‌ش له‌ رێگه‌ى ناحیه‌كانه‌وه‌ لیستێكمان ئاماده‌ كرد كه‌ (400) ناوی تێدابوو، ته‌سلیممیان كرد و خۆشیان چاودێرییان كرد.“

 

هاوکات ئەوەشی رەت كردەوە كە هیچ جۆرە نەوتێكی بەغدا رەوانەی خەبات كرابێت تاوەكوو ئەوان دابەشی بكەن و گوتی: ”ئەوەی بۆمان هاتووە نەوتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بووە كە بۆ هەر ماڵێكی هەژار، بڕی 100 لیتر نەوت دابەش كراوە.“

لە درێژەی لێدوانەکەیدا قایماقامی قەزای خەبات ئامژەی بەوە دا : ”ئەو قسانەی كە دەڵێن گوایە لە ڕێگەی ناوچەكانەوە ناویان نووسراوە، ڕاست نییە و هیچ ناوێكمان له‌ رێگه‌ى ناوچه‌ی حزبییەوە نه‌نووسیوه‌، دەبوایە ئه‌و كه‌سه‌ سەردانی ناحیەكەی خۆی یان قایمقامیەتی بكردایە، ئێستاش ئه‌و هاووڵاتیه‌ ده‌توانێ بێته‌ قایمقامیەت و ناوی تۆمار دەكرێت تاوەكوو له‌ ڕێگه‌ى رێكخراوه‌كانى ترەوە كه‌ سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، نه‌وتیان بۆ دابین بكەین.“

Back to top button